ده‌ستپێكردنى ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی پارێزگاى ئه‌نبار راگه‌یه‌نرا
عه‌مید یه‌حیا زوبه‌یدی گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به پالپشتی هێزه‌كانی حه‌شد شه‌عبی و هۆزه‌كانی ئه‌نبار ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كرا .
زوبه‌یدی روونیكرده‌وه كه هێزه‌كانی سوپا و حه‌شد شه‌عبی و پۆلیسی ئیتیحادی و هۆزه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار ئێستا له پێشڕه‌ویدان و شه‌ڕوپێكدادان به‌رده‌وامی هه‌یه. جێى باسه دوومانگ له‌مه‌وبه‌ر تیرۆریستانى داعش توانییان شارى رومادى ناوه‌ندى پارێزگاى ئه‌نبار داگیر بكه‌ن و هێزه‌كانى سوپاى عێراق پاشه‌كشه‌یان له‌و شاره كرد و بڕێكى زۆرى چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى پێداویستیى سه‌ربازییان به‌جێ هێشت كه كه‌وته ده‌ستى تیرۆریستانى داعش .
