وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران له‌سه‌ر كۆچكردنی گه‌نجان، هاته ده‌نگ
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك، نووسینێك بڵاوده‌كاته‌وه له‌ژێر ناوی "كۆچی هه‌نده‌ران" و تیایدا تێڕوانینی خۆی و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌باره‌ی كۆچی گه‌نجانه‌وه بۆ هه‌نده‌ران ده‌خاته‌ڕوو.
ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق، له‌سه‌رتای نووسینه‌كه‌ی ده‌ڵێت:" چه‌ند مانگێكه كۆچی هاوڵاتیانی كوردستان و عیراق بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات رووی له زیادبوون كردووه، له هه‌موو دنیادا كۆچ ده‌رئه‌نجامی هۆكارێك یا چه‌ند هۆكارێكه".
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران وه‌ك لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار به‌م كه‌یسه وایده‌بینێت كه: بارودۆخی خراپی عیراق و كوردستان، به تایبه‌ت دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی داعش له ناوه‌راستی ساڵی رابردوو بووه هۆی نا ئارامی و ناسه‌قامگیری ئه‌منی و هه‌روه‌ها ناروونی ئایندهی سیاسی، سه‌رباری هه‌ڵاوسانی قه‌یرانه داراییه‌كان دۆخێكی ده‌روونی كۆمه‌ڵایه‌تی شڵه‌ژاوی لای به‌شێك له گه‌نجان دروستكردووه، وای له هه‌ندێك له‌و گه‌نجانه كردوه رێگه‌ی هه‌نده‌ران بگرنه‌به‌ر".
هه‌روه‌ها، ده‌شنووسێت :"له بنه‌ره‌تدا كۆمه‌ڵێك قه‌یران به‌رۆكی خه‌ڵكی گرتووه له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه گه‌نده‌ڵی و بێكاری (به‌تایبه‌ت گه‌نجان) و قه‌یرانی نیشته‌جێبوون، كێشه‌ی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یی ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له دابه‌شكردنی ده‌ستكه‌وت و ئیمتیازاته‌كان به‌سه‌ر هاوڵاتیان، ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه ئه‌م قه‌یرانانه نه‌گه‌یشتوه‌ته چاره‌سه‌ر ته‌واو به‌ڵكو هه‌ندێكیان زیادیكردوه".
له خاڵێكی تری نووسینه‌كه‌یدا، ده‌رباز محه‌ممه‌د، كه له‌سه‌ر پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراقی وه‌رگرتووه، ده‌نووسێـت: "ئاواره بوونی زیاتر له 3 ملیۆن كه‌س له پارێزگاكانی نهینهواو سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار و دیاله، به‌شی زۆری ئه‌و ئاوارانه بێ‌ئومێد بوون له ژیانێكی باشتر له ناوچه‌كانی خۆیان، بۆیه رێگه‌ی هه‌نده‌ران تاقی ده‌كه‌نه‌وه".
پێیشیوایه، چاسهرهسهركردنی ئه‌و سێ هۆكاره‌ی سه‌ره‌وه چاره‌سه‌ری ریشه‌ییه بۆ نه‌هێشتن، یان كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆچكردنی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
له كۆتایشدا، ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران له‌گه‌ڵ وڵاتێكی ئارام و ئاوه‌دان و ژیانێكی شایسته‌یه بۆ هه‌موو هاوڵاتیان، ئاواته خوازین به زوترین كات به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك قه‌یرانه‌كان بگاته چاره‌سه‌ر، له بری كۆچ بۆ هه‌نده‌ران ته‌نانه ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش كه له رابردوودا كۆچانكردوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵات.xendan
