له‌ ئه‌نبار 15 سه‌ركرده‌ى داعش له‌ هێرشی فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یماناندا كوژران

له‌ ئه‌نبار 15 سه‌ركرده‌ى داعش له‌ هێرشی فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یماناندا كوژران
له‌ ئاكامی بۆردومانی چڕی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ ناوچه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار له‌ رۆژئاوای عێراق 15 سه‌ركرده‌ی داعش كوژران و هاوكات به‌رپرسی دارایی و ئیداری ویلایه‌تی ئه‌نباری رێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌كه‌ له‌ بۆردومانه‌كه‌ برینداربوو.

ئیبراهیم فه‌هداوی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له‌ ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای خالیدیه‌ سه‌ربه‌ پارێزگای ئه‌نبار له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ شاری هیت له‌ رۆژئاوای رومادی باره‌گایه‌كی سه‌ره‌كی داعشیان بۆردومان كرد كه‌ به‌ ویلایه‌تی ئه‌نبارى تیرۆرستى داعش ناو ده‌برێت و كۆمه‌ڵێ‌ سه‌ركرده‌ی داعش له‌ناو باره‌گاكه‌ كۆبوبوونه‌وه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له‌ قه‌زای خالیدیه‌ روونیشیكرده‌وه‌، له‌و بۆردومانه‌دا 15 سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆرستى داعش كوژران و به‌رپرسی دارایی و ئیداری له‌ ویلایه‌تی ئه‌نباریش به‌ ناوی سه‌لاح زه‌ین نه‌جم كه‌ كوڕی وه‌زیری جه‌نگه‌ له‌ ناو داعش به‌ ناوی عه‌ده‌نان ئیسماعیل نه‌جه‌م، بریندار بووه‌.
Top