هاوپەیمانان 70 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بە عێراق دەبەخشن
فەرماندەیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێکدا زۆرتر دەڵێ: " لە کۆی 150 ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سەربازی زیاتر لە 70 ئۆتۆمبێلمان رادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە ئەمەش وەک بەشێک لە فرۆشی چەکی ئەمریکی بۆ پاڵپشتیکردنیان لە شەڕی دژی داعش".
لە سەرەتای ساڵی 2015 -ەوە ئەمریکا 250 ئۆتۆمبێلی زریپۆشی دژە بۆمبی جۆری Mrap بە سوپای عێراق بەخشی و تەنیا 25 یان بۆ هێزی پێشمەرگە نێردران.
بەرەی شەڕی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و چەکدارانی داعش بە چوار پارێزگای عێراقدا فراوانبووە، و زیاتر لە 30% رووبەری خاکی عێراق لەبندەستی داعشدایە.
رووداو
