هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌رگه‌ی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا واڵا ده‌بێت
له‌مباره‌یه‌وه نۆفه‌ل حه‌مادی سوڵتان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا و سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نه‌كه راگه‌یاند، لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بڕیاری دا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌رگای خۆپاڵاوتن له‌به‌رده‌م ئه‌وانه بكاته‌وه كه خۆیان بۆ پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا ده‌پاڵێون.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه بابه‌تی هه‌ڵبژاردن له ماوه‌ی پازده رۆژدا یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
لای خۆشیه‌وه ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری لادراوی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، تیمی یاسایی كه به به‌رگریكردن له خۆی راسپێراون رایانگه‌یاندووه، كه دادوه‌ری دادگای تایبه‌تمه‌ند نووری كازم مه‌عمووری له پۆسته‌كه‌ی دروو خراوه‌ته‌وه كه ناوبراو بڕیاربوو به پرسی بڕیاری تانه‌لێدانی لابردنی نوجێفی بچێته‌وه.
نوجێفی وای لێكداوه‌ته‌وه، كه بابه‌تی لابردنی ئه‌و دادوه‌ره په‌یوه‌ندی به هۆكاری سیاسییه‌وه هه‌یه و ئێستاش دووباره بڕیاری تانه لێدانه‌كه ره‌وانه‌ی دادگای فیدراڵی كرایه‌وه.
