ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەی بەرز نرخاند

 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەی بەرز نرخاند
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە 7-7-2015 سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەی لە شەڕی دژی چەکدارانی داعش لە باشووری کەرکووک بەرز نرخاند.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا کە بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو باسی دوایین ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی کرد کە لە چەند ناوچەیەکی عێراق بەڕێوە دەچێت.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەرکەوتنەکانی سوپای عێراق، حەشدی شەعبی و پێشمەرگەی لە ناوچەکانی بێجی، کەرکووک، فەللوجە و حەدیسەی بەرز نرخاند.

هەروەها ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هیوای خواست لە ئۆپەراسیۆنەکاندا خەڵکی مەدەنی بپارێزرێن و لیژنەیەکیشیان پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئەو فڕۆکە عێراقییەی کە لە دوو رۆژی رابردوودا بە هەڵە بۆمبێکی بۆ ناو شاری بەغدا بەردایەوەو بوە هۆی کوژرانی 7 کەس.







رووداو
Top