شه‌ش كه‌س راپۆرتی كۆتایی كه‌وتنی مووسڵ ده‌نووسن
(سالم جومعه شه‌به‌ك) ئه‌ندامى لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه له كه‌وتنى شارى مووسڵ به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "بۆ ئامادەکردنی ئاخر ڕاپۆرت، بڕیارمان داوە لیژنه‌یه‌كى شه‌ش‌كه‌سە لە خۆمان پێک بهێنین هەتا ڕاپۆرته‌كه بنووسن و تەواوی بکەن."
(سالم شه‌به‌ك) ده‌یشڵێت:" گشت كارێکى لیژنەکە تەواو بووە، ته‌نها ماوه ڕاپۆرته‌كه ئاماده بكرێت و، ئەویش بەر لە جەژن تەواو دەبێت؛ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌مته‌رخه‌مییان کردووە و، بوونەتە بایس کەوتی شاری مووسڵ، چ سه‌ربازى بن یاخود كارگێڕی، دیاری ده‌كرێن، با هەموو گەلانی عێراق بیانناسن؛ دواى جه‌ژنیش ڕاپۆرته‌كه پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنەران ده‌كرێت تا ده‌نگى لێ بدەن."
جێ ئاماژه‌یه مووسڵ؛ دووه‌م شارى گه‌وره‌ى عێراق، له شه‌وى دەیەمی حوزه‌یرانى پار كه‌وته ده‌ست تیرۆرستانى داعش و، خەڵكێكى زۆر ئاواره بوون.
