سه‌رچاوه‌كان: هێزه‌كانی سوپا و حه‌شد شه‌عبی له ئه‌نبار له پێشڕهوهیدان
جه‌عفه‌ر حوسه‌ینی گوته‌بێژ به‌ناوی كه‌تیبه‌كانى حزبوڵڵا له حه‌شد شه‌عبى رایگه‌یاند كه توانیویانه هێلی سه‌ره‌كی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاتی داعش به‌ره‌و باكووری فه‌لوجه كۆنترۆڵ بكه‌ن ، ئه‌مه‌شى به ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره له قه‌له‌مدا به‌وه‌ى كه تیرۆریستانی داعشیان له‌نێو شاری فه‌لوجه‌دا گهمارۆداوهو ته‌واوی هێله‌كانی یارمه‌تییان لێ بڕیون و هاوكات هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ دیاریكردنی پرۆسه‌ی ئازادكردنی شاری فه‌لوجه .
هاوكات چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش لانیكه‌م دوو هێرشی خۆكوژییان به ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراوه‌وه بۆ سه‌ر سوپای عێراق ئه‌نجامدا كه كوژرانی 21 سه‌ربازی سوپای عێراق و كتیبه‌كانی حه‌شد شه‌عبی لێكهوتهوه .
