له به‌غدا شانه‌یه‌كی رێكخراوى تیرۆرستى داعش ده‌ستگیركرا
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: شانه چه‌كداره‌كه‌ی رێكخراوى تیرۆرستى داعش كه تایبه‌ت بوون به چاندنی بۆمب و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له ناو شاری به‌غدان له ناوچه‌ی كه‌رخ ده‌ستگیركران.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، شانه ده‌ستگیركراوه‌كه به‌ر له ده‌ستگیركردنیان پلانى چه‌ندین ته‌قینه‌وه و هێرشى تیرۆرستیان له ناو شاره‌كه دارێژتبوو، به‌ڵام به‌پێى ده‌ستكه‌وتنى هه‌ندێ زانیارى هه‌واڵگرى توانرا شانه‌كه ده‌ستگیر بكرێن.
