له‌ به‌غدا رێوڕه‌سمێكى رێزڵێنان له‌ بابه‌كر زێباری سوپاسالاری پێشووی عێراق به‌رێوه‌چوو

له‌ به‌غدا رێوڕه‌سمێكى رێزڵێنان له‌ بابه‌كر زێباری سوپاسالاری پێشووی عێراق به‌رێوه‌چوو
ئه‌مرۆ له‌ باره‌گاى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق و به‌ ئاماده‌بوونى وه‌زیرى به‌رگرى عێراق خالد عوبه‌یدى و سوپاسالارى عێراق بابه‌كر زێبارى و ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ ئه‌مین فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانى عێراق و چه‌ندین ئه‌فسه‌رى پایه‌به‌رزى وه‌زاره‌ت مه‌راسیمى خواحافیزى كردن له‌ بابه‌كر زێبارى سوپاسالارى عێراق به‌رێوه‌چوو.

له‌ دواى ئه‌وه‌ى داواى له‌ وه‌زیرى به‌رگرى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق كرد كه‌ خانه‌نشین بكرێت و له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا وه‌زیرى به‌رگرى عێراق رۆڵى سوپاسالارى عێراقى به‌رز نرخاند.

له‌ ماوه‌ى كاركردنى و دڵته‌نگى خۆشى ده‌ربرى به‌ خانه‌نشین كردنى سه‌ركه‌وتووترین ئه‌فسه‌ر له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق و له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا بابه‌كر زێبارى بۆ كوردستان تیڤى راگه‌یاند كه‌ هه‌واڵى خانه‌نشینكردنى به‌زۆر دووره‌ له‌ راستیدا و له‌ سه‌ر داواى خۆى بووه‌ و ئاشكراشى كرد كه‌ كوردێك جێگاى ده‌گرێته‌وه‌.
Top