وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق بڵاوكراوه بۆ دانیشتوانی موسڵ به‌رده‌داته‌وه
وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق له‌ڕێی چه‌ند بڵاوكراوه‌یه‌كه‌وه داوا له خه‌ڵكی شاری موسڵ ده‌كات ھاوكارییان بكه‌ن بۆ رزگاركردنی شاره‌كه له ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و خۆیان بپارێزن، مژده‌ی ئازادكردنی شاره‌كه‌شی راگه‌یاندووه.
ئه‌م شه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق به‌فڕۆكه چه‌ندین بڵاوكراوه‌ی به سه‌ر شاری موسڵ به‌رداوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به خه‌ندانی راگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق له رێی ئه‌و بڵاوكراوانه‌وه به خه‌ڵكی موسڵی راگه‌یاندووه كه "ئێوه زۆر له‌وه به‌نرخترن كه له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا بژین".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه "چه‌كدارانی داعش خاكی ئێوه‌یان پیسكردووه و پشتیوان به‌خوا رزگاركردنی شاره‌كه زۆر نزیك بووته‌وه".
له به‌شێكی تری ئه‌و بڵاوكراوه‌یه‌دا ھاتووه "رزگاركردنی ئێوه له زۆڵمی چه‌كدارانی داعش نزیك بووه‌ته‌وه و ھێزه چه‌كداره‌كانی ئێوه له پێش ده‌رگای ئێوه‌ن و ھاوكارییان بكه‌ن و دووربكه‌ونه‌وه له داعش".
له بڵاوكراوه‌كاندا وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق رایگه‌یاندووه كه "له سه‌ر ھه‌موو تاكێكی موسڵ پێویسته رادیۆیه‌كی بچوك به به‌رده‌وامی ھه‌ڵبگرێت و به‌م نزیكانه رادیۆی FM موسڵ ده‌ست به‌كار ده‌بێت و رێنمایی گرنگ بۆ سه‌لامه‌تی و رزگاربوونتان بڵاوده‌كاته‌وه".
