لەسەر جیهادی نیكاح ئەمیرێك و 4 چەكداری داعش كوژران

لەسەر جیهادی نیكاح ئەمیرێك و 4 چەكداری داعش كوژران
لە سنووری شارۆچكەی حەمدانیەی رۆژهەڵاتی مووسڵ، دوو گرووپی جیای چەكدارانی داعش لەسەر ئەنجامدانی جیهادی نیكاح لەگەل ئەوئافرەتانەی بۆیان دەستنیشان كرابوو، دەبێتە شەڕیان و بەو هۆیەوە ئەمیرێك و 4 چەكداری ئەو ڕێكخراوە توندڕەوە كوژران.

“سەعید مەموزینی”كارگێڕ و بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ تایبەت بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ دووشەممە 29 – 6 – 2015، چەكدارانی نێوخۆیی و چەكدارانی بیانی ڕیكخراوی توندڕەوی داعش لە گوندی (لەك)ی سنووری شارۆچكەی حەمدانیە (قەرەقۆش) (كە دەكەوێتە 22 كیلۆمەتریی ڕۆژهەڵاتی مووسڵ) شەڕ لەنێوانیاندا ڕوو دەدات و بە هۆیەوە لە نێوان هەردووڵادا ئەمیرێك بەناوی (حاجی عەبدوڵڵا ناسراو بە ئەبو عائیشە) لەگەل 4 چەكداری داعش كوژران.

باسی لەوەش كرد، ژمارەیەك ئافرەت كە بۆ ئەو دوو گرووپە لەلایەن داعشەوە دەستنیشان كرابوون، بۆ ئەوەی لەگەلیان جیهادی نیكاح ئەنجام بدەن،بەڵام ئەو دوو گرووپە لەسەر ئەو ئافرەتانە ناكۆكی لەنێوانیاندا دروست دەبێت و دەبێتە شەڕیان.





























باسنیوز
Top