نیۆیۆرک تایمز: ئێران خەون بە داگیرکردنی عێراقەوە دەبینێت

نیۆیۆرک تایمز: ئێران خەون بە داگیرکردنی عێراقەوە دەبینێت
ڕۆژنامەی “نیۆیۆرک تایمز”ی ئەمەریکی بڵاوی كردووەتەوە، هەموو شەڕ و چالاكییەكانی ئێران لە ناوچەدا لەدژی داعش مەبەستی شاراوەی هەیە و ئەویش ئەوەیە کە ئێران دەیەوێ عێراق بخاتە ژێر رکێفی خۆیەوە.

لە ڕاپۆرتەكەی ئەو ڕۆژنامەیەدا هاتووە، سوپای قودس لەو رێگەیەوە دەیەوێ‌ دەست بەسەر سامانی عێراقدا بگرێت و بەرنامەكەیان بەم شێوەیەیە كە یەكەم جار ناوچە شیعەنشینەكان بخەنە ژێر ڕكێفی خۆیان و دواتر بەسەر عێراقدا زاڵ بن.

پێشتریش ڕۆژنامەی ڤۆڵستریت جۆرناڵ ئەوەی خستبووە ڕوو، مەبەستی ئێران ئەوەیە كە لە رێگەی دروستكردنی حەشدی شەعبییەوە سوپای عێراق پەراوێز بخات و لە ئەنجامدا بیتۆنێتەوە و لە هەمبەردا سوپای بەدەر كە لەژێر دەسەڵاتی خۆی دایە بەهێزی بكات.

ڤۆڵستریت باسی لەوەش كردبوو، دەوڵەتی ئەمەریكا لەو نێوانەدا نابێ‌ بێدەنگی هەڵبژێری و پێویستە ڕێگەچارەیەك بدۆزێتەوە، چونكە ئەگەر ئەمەریكا لەو بێدەنگییە بەردەوام بێت ئەوە هێزێك دروست دەبێت كە دواتر بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا دەخاتە مەترسییەوە.

ڕۆژنامەی ڤۆڵستریت جۆرناڵی ئەمەریكی ئاشكراشی كردووە، حەشدی شەعبی هێزێكی مەترسیدارە و هەر ئێستەش وەكوو هەڕەشەیەك بۆ سەر ناوچە سوننەنشینەكان دێنە ئەژمار.

























باسنیوز
Top