به هۆى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان و سوپاى عێراق 36 تیرۆریستى داعش له ئه‌نبار كوژران
له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاتووه كه تۆپخانه‌ى سوپای عێراق مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعشی له ناوچه‌ی سهگرهی رۆژئاوای ئه‌نبار بۆردومانكرد له ئاكامدا بیست و شه‌ش چه‌كداری تیرۆیستی داعش كوژران و دوو ئۆتۆمبێلیش تێكشكێندران . به‌پێی به‌یاننامه‌كه ئه‌م بۆردومانه‌ی تۆپه‌كانی سوپا پشتی به زانیاری هه‌واڵگری ورد به‌ستبوو .
له حه‌ڤده‌ى مانگى ڕابردوو تیرۆریستانى داعش شارى ڕوومادى سه‌نته‌رى پارێزگاى ئه‌نباریان كۆنتڕۆڵكرد و هێزه ئه‌منیه‌كان پاشه‌كشه‌یان له شاره‌كه كرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماه‌یه‌ك زۆرى خه‌ڵكى كوژران و ئاواره بوون .
