بەرپرسی باڵی راستی موسڵی داعش کوژرا

بەرپرسی باڵی راستی موسڵی داعش کوژرا
بەھۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی داعش لە شاری موسڵ لە ڕۆژئاوای شارەکە بەرپرسی باڵی راستی داعش کوژرا.

عسمەت ڕەجەب بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: بە ھۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی چاکسازی کشتوکاڵی (الائلاح الزراعی) کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری موسڵ کەسێکی سەربازی دیاری ڕێکخراوەکە کوژرا بە ناوی عەبدوڵا محەمەد حوران.
عسمەت ڕەجەب ئاماژەشیدا: ئەو بەرپرسەی داعش لە ھەمان کاتدا بەرپرسی باڵی ڕاستی شاری موسڵ بووە.
Top