گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له به‌سره دۆزرایه‌وه
ته‌میمی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه به گه‌وره‌ترین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی باشوور داده‌نرێن كه قۆناغی كاریی گه‌ڕان به‌شوێن روفاته‌كان تێیدا ته‌واو بووه"، ئاماژه‌ی به راوه‌ستانی قۆناغی دووه‌میش كرد به‌هۆی كه‌می ته‌رخانكردنی بودجه‌ی داراییه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ له ناوچه‌كانی باشووری عیراق داوایكرد بودجه‌ی پێویست بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه ته‌رخان بكرێت و روونیشكرده‌وه، زیاتر له 40 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ هه‌یه له پارێزگای به‌سره، بۆیه پێویسته بۆ ناسینه‌وه‌ی روفاته‌كان پارێزگاری‌یان لێبكرێت و بۆ مه‌به‌ستی به‌دۆكۆمێنتكردنیشیان رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له پرۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌یاندا به‌شدارییان پێبكرێت.
خه‌ندان-
