٨٣ چەکداری داعش کوژران و سەرکردەیەکیشیان دەستیگرکرا
لەبەیاننامەیەکدا فەرماندەی پرۆسە سەربازییەکانی بەغدا ڕایگەیاندووە، سوپاو ھێزە ئەمنییەکانی عیراق لەچەند قۆڵێکەوە ھێرشیانکردۆتەوەسەر ئەو ناوچانەی سنوری شارۆچکەی کرمە کە لەژێر دەستی داعشدان.
ئەوەش ئاشکراکراوە، لەئەنجامی ئەو ھێرشانەدا ٤٨ چەکداری داعش کوژراون و ١٦ بارەگاشیان تەقێندراوەتەوەو ھەشت ئۆتۆمبیلیشیان سوتێنراوە کەپڕبوون لەچەک و تەقەمەنی.
سەرچاوەیەکیش لەھێزە ئاسمانییەکانی عیراق ڕایگەیاند، بەھۆی بۆردومانی بارەگاکانی گروپی تیرۆریستی داعش لەگوندی بەشیر لەباشوری کەرکوک لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عیراقەوە، ٣٥ چەکداری سەر بەو گروپە تیرۆریستییە کوژراون.
لەلایەکی تریشەوە فەریق ڕائید جەودەت فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عیراق بەمەدا پرێسی ڕاگەویاندووە، لەیەکێک لەناوچەکانی شاری بەغدا سەرکردەیەکی باڵای گروپی تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە کەھاوڵاتی یەکێک لەوڵاتە عەرەبییەکانە.
وتووشیەتی:"ئەوکەسەی دەستگیرکراوە، سەرپەشتی کردەوە تیرۆریستییەکانی ناوشاری بەغداو دەوروبەری کردووە".
ئەو بەرپرسەی پۆلیس ئامادەنەبووە زانیاری زیاتر لەسەر ئەو سەرکردەیەی داعش ئاشکرابکات بەبیانووی ئەوەی تائێستا لێکۆڵینەوەکانیان تەواونەبووە.
c
