"وه‌زیری به‌رگری عیراق، سه‌رتاش و كوڕه‌كانی له‌گه‌ڵ خۆی بۆ سه‌فه‌ر بردووه"
نوسه‌یف له بهیاننامهیهكدارایگهیاند: له‌م دۆخه‌دا وڵات پێویستی به‌وه‌یه، وه‌زیری به‌رگری له به‌ره‌كانی جه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ هێزه چه‌كداره‌كان كه دژ به چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن، به‌ڵام سه‌یره وه‌زیری به‌رگری له‌م كاته‌دا سه‌فه‌ری بۆ سربیا كرد و بریكارهكهشی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووه كه ده‌بوو له‌كاتی نائاماده‌یی خۆیدا، بریكاره‌كه‌ی كاریی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی جێبه‌جێ بكردایه و له‌و سه‌فه‌ره‌دا به‌شدار نه‌بوایه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا، باسی له‌وه‌شكردووه كه وه‌زیری به‌رگری جگه له‌وه‌ی هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی (فنر و محه‌مه‌د)ی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه، سه‌رتاشه تایبه‌ته‌كه‌ی و شوفێره‌كه‌ی و دوو پاسه‌وانیشی له‌و سه‌فه‌ره‌دا له‌گه‌ڵیدا.
عالیبه نوسه‌یف، هیوای خواست به‌رپرسانی عیراق، ره‌چاوی ئه‌و دۆخه قورسه بكه‌ن كه عیراقی پێدا تێده‌په‌ڕێت و له‌هه‌موو خه‌ڵك زیاتر خه‌مخۆری به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان بن.
خه‌ندان
