ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لێكۆڵینه‌وه له به‌ڵگه‌كانی ویكلیكس ده‌كات
سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاندووه، له دوایین دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدا، بڕیاردراوه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنرێت له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی وڵاتی سعودیه كه پێگه‌ی ویكلیكس بڵاویكردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وشكردووه، لیژنه‌كه له نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ئاسایشی نیشتیمانی و ئه‌مێندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق پێكدێت، چونكه به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان چه‌ند سیاسیه‌ك مه‌ترسییان له سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی دروستكردووه و په‌یوه‌ندی نهێنیان به وڵاتێكی تره‌وه هه‌بووه.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا پێگه‌ی ویكلیكس، "60" به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی وڵاتی "سعودیه"ی بڵاوكرده‌وه، به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی عیراق، به‌شێوه‌ی نهێنی په‌یوه‌ندییان له گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا هه‌بووه.
خه‌ندان
