جیابوونه‌وه ده‌كه‌وێته ناو ده‌وڵه‌تى یاساوه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نێو هاوپه‌یمانێتى ده‌وڵه‌تى یاسا ڕاگه‌یاند: به هۆى فراوانبوونى بازنه‌ى كێشه‌و گرفته‌كانى ناو هاوپه‌یمانێتى ده‌وڵه‌تى یاساوه كه نورى مالكى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامى ئه‌و هاوپه‌مانێتییه بڕیایانداوه له‌و هاوپه‌یمانێتییه جیاببنه‌وه‌و به‌وه‌ش نه‌وه‌ستن و هه‌وڵبده‌ن ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
گوتیشى: “زیاتر كێشه‌و گرفته‌كانى ناو ئه‌و هاوپه‌یمانتێییه له دواى ده‌ست به كاربوونى حه‌یده‌ر عه‌بادى، وه‌كو سه‌رۆكى وه‌زیرانى عێراق په‌ره‌ى سه‌ندووه كه زۆرینه‌ى ئه‌و ئه‌ندامانه دژى ئه‌وه‌ن عه‌بادى له‌و پۆسته‌دا بمێنێته‌وه”.
(باس‌نیوز)
