سەركردەیەكی دیاری ڕێكخراوی داعش لە مووسڵ كوژرا

سەركردەیەكی دیاری ڕێكخراوی داعش لە مووسڵ كوژرا
وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا پنتاگۆن كوژرانی گەورە سەركردەیەكی رێكخراوی داعشی لە مووسڵ راگەیاند.

“ستیڤ وارن” گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاند: “لە هێرشێكی ئاسمانیدا، فڕۆكەكانی هاوپەیمانان شوێن و بنكەی ڕێكخراوی داعشیان لەشاری موسڵ بۆردومانكرد كە بە “هۆیەوە، یەكێك لەسەركردە دیارەكانی ڕێكخراوە تیرۆریستیەكە كوژرا، كە یەكێك بووە لەو كەسانەی لەلای ئەمەریكا داواكراوبووە.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا هەروەها گوتیشی: “گەورە سەركردە كوژراوەكەی ڕرێكخراوی داعش ناوی تاریق بن تاهیر فالح عونییە و بەرەگەز تونسییەو، یەكێك بووە لەو كەسانەی سەرپەرشتی پلانی هێرشەكەی سەر كونسوڵخانەی ئەمەریكای كردووە لەشاری بەنغازی لە لیبیا كە لە ساڵی 2013ئەنجامدراو بەوهۆیەوە كونسوڵی ئەمەریكا و 3 كەسی دیكەی ئەمەریكی كوژران”.













باسنيوز
Top