ڕێکخراوی “Verisk Maplecroft”ـی جیھانی: عێراق گەندەڵی ئابووری و ئیداری تێیدا گەیشتووەتە لوتکە
ئەم راپۆرتە پشتی بەستووە بەو داتایانەی، کە لە نێوان ساڵی 2012 تاوەکو 2014 بۆیان ھاتووە و بنەمای ھەڵسەنگاندنەکەشیان لە سەر 5 شت بووە، ئەوانیش (دووبارەبوونەوەی گەندەڵی ، بەردەوامیی گەندەڵی ، قەبارەی گەندەڵی، بڵابوونەوەی گەندەڵی ، تا چەند گەندەڵکاران سزا دەدرێن).
ریزبەندی وڵاتە گەندەڵەکان:
1- سوماڵ، لەم وڵاتەدا 80% حیسابە بانکییەکانی حکومەت بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بەکاردەھێنرێن.
2- کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، بە پێی راپۆرتێکی بی بی سی، گەندەڵی لەو وڵاتەدا گەیشتووەتە ھەموو جومگەکانی وڵات.
3- سودان، بەشێکی زۆری داھاتی ئەو وڵاتە لە رێگەی نایاساییەوە دەبرێتە وڵاتانی تری جیھان.
4- ئەفغانستان، بەشێک لەو داھاتە گومرگییانەی کە ئەو وڵاتە ھەیەتی، بە ڕێگەیەکی نادیار دەدزرێت.
5- گینیا، لەو وڵاتەدا، سەرچاوەکانی وزە لە دەست کەسانی دەوڵەمەنددان و تەنیا بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکاریدەهێنن.
6- عێراق، گەندەڵی ئابووری و ئیداری تێیدا گەیشتووەتە لوتکە.
7- لیبیا، بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەستیان بەسەر داھات و سەرچاوەی سووتەمەنییەکاندا گرتووە.
8- میانمار، بەشێکی زۆر لە کۆمپانیاکان چەند گرێبەستێکی درێژخایەنیان ھەیە، ئەمە وای کردووە کە ئیحتکارێکی ئابووری لەو وڵاتە پەیداببێت.
9- روسیا، بە ھۆی ئاشکرابوونی گەندەڵی لە نێوان بەرپرسانی ئەو وڵاتە و یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا)دا خرایە نێو لیستەکە.
10- باشوری سودان، بەھەدەردانی سەرچاوەکانی سووتەمەنی و دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە، خراوەتە نێو لیستەکە.
باسنيوز
