داعش موشه‌ك بارانى عامریه ده‌كات
“شاكر عیساوى” به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى عامریه، له باشوورى فه‌لوجه ڕایگه‌یاند: ئه‌م شه‌و (21/6/2015)، داعش له‌ڕێگاى موشه‌كى دوورهاوێژه‌وه ئاگربارانى ناحیه‌كه‌ى كردووه و ژماره‌یه‌كى زۆرى هاووڵاتى بونه‌ته قوربانى، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: هۆكارى ئه‌و موشه‌كانه ڕێگرى كردنه له‌و پێداویسته خۆراكیانه‌ى له‌به‌غداوه ده‌گه‌یه‌نرێته شاره‌كه و داعش نایه‌وێت كۆمه‌ك بگاته شاره‌كه.
گوتى: “داعش به‌نیازى هێرشى گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر شاره‌كه و ئاگادارى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر مه‌ترسى كه‌وتنى ناحیه‌كه به‌ده‌ست داعشه‌وه”.
باسنيوز
