هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق 500 كه‌سیان له‌ رۆژئاوای به‌غدا ده‌ستگیركرد

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق 500 كه‌سیان له‌ رۆژئاوای به‌غدا ده‌ستگیركرد
له‌ هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی زێدان-ی سه‌ربه‌ قه‌زای ئه‌بو غرێب رۆژئاوی به‌غدا، به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی، هێزه‌كانی سوپا، 500 كه‌سیان ده‌ستگیركرد و لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ته‌لال زوبه‌یعی داوای له‌ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی چه‌كدار و سه‌رۆك وه‌زیران حه‌یده‌ ر عه‌بادی كرد، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ رابگرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ دانیشتوانی ناوچه‌ی زێدان كه‌ ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كرد به‌ ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند،له‌ ئێواره‌ی دوێنێوه‌ هێزه‌كانی سوپا و سوات، ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه‌ و رێگه‌ی ده‌رچوونیان له‌ دانیشتوان گرتووه‌ و به‌بێ هیچ هۆكارێك ده‌ستیان به‌ هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی هه‌ڕه‌مه‌كی كردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا تا ئێستا 500 كه‌س ده‌ستگیركراون، كه‌ هێزه‌كانی سوپا بۆ شوێنێكی نادیار راپێچی كردوون. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ ناوچه‌ی زێدان ئاشكراكرد، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ رێوشێونێكی رۆتینیه‌ و بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كانی پشتێنه‌ی به‌غدا ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌وانه‌شی له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ستگیركراون له‌ چه‌ند سه‌عاتێكی دیكه‌ ئازاد ده‌كرێن.
Top