هاوپه‌یمانان 11 هێرشی دیكه‌یان كرده‌ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ عێراق

هاوپه‌یمانان 11 هێرشی دیكه‌یان كرده‌ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ عێراق
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هێزى ئه‌ركه‌ هاوبه‌شه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانی 11 هێرشی ئاسمانییان كرده‌ سه‌ر پێگه‌و مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌ عێراق.

هێزى ئه‌ركه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا روونی كرده‌وه‌ كه‌ شه‌ش هێرشی ئاسمانی له‌ نزیك فه‌لووجه‌و بێجی و شه‌نگال و مه‌خموور له‌ عێراق جێبه‌جێ كراون و یه‌كه‌ی ته‌كتیكی و كامیۆن و شوێنی شه‌ڕكردن و ته‌لارو شوێنی دیكه‌ی تیرۆریستانی داعش كرانه‌ ئامانج. هه‌روه‌ها پێنج هێرشی دیكه‌ كراونه‌ سه‌ر ده‌ورووبه‌ری شاری موسڵ و ئامانجه‌كان پێكاون.
Top