ژماره‌یه‌ك ناوی تێوه‌گڵاوان له‌ كه‌وتنی موسڵ ئاشكرا بوون

ژماره‌یه‌ك ناوی تێوه‌گڵاوان له‌ كه‌وتنی موسڵ ئاشكرا بوون
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌ كه‌وتنی شاری موسڵ رایگه‌یاند كه‌ لێژنه‌كه‌یان ناوی چه‌ند كه‌سێكی به‌ ده‌ست گه‌یشتووه‌ كه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ كه‌وتنی ئه‌م شاره‌ تێوه‌ گڵاون .

رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌و سه‌رچاوه‌یه‌ گواستیه‌وه‌ كه‌ لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌وتنی شاری موسڵ چه‌ندین به‌ڵگه‌ی ته‌واوی به‌ ده‌ست گه‌یشتووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سه‌ربازی و سیاسی دانیان به‌وه‌ ناوه‌ كه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ كه‌وتنی ئه‌م شاره‌ و له‌منزیكانه‌ دوای ته‌واو كردنی راپۆرته‌كه‌یان راده‌ستی دادگای ده‌كه‌ن .

له‌ نێوان ئه‌م ناوانه‌دا فه‌ریقی یه‌كه‌می روكن فاروق ئه‌عره‌جی به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و ئه‌سیل نوجه‌یفی پارێزگاری موسڵ و جێگره‌گه‌ی حه‌سه‌ن عه‌لاف و فه‌ریقی یه‌كه‌می روكن عه‌لی غێدان فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ووشكانی و فه‌ریقی روكن مه‌هدی غه‌راوی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌واو یارده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئیتیحادی ، تیپی سێ ، و عه‌میدی روكن عه‌بدولموحسین فه‌لحی فه‌رمانده‌ی تیپی دوو . ژماره‌یه‌ك ناوی دیكه‌ش هه‌ن كه‌ به‌و مه‌سه‌له‌وه‌ تێوه‌ گڵاون له‌ داهاتوودا ئاشكرا ده‌كرێن.
Top