UN: ژماره‌ی په‌نابه‌ران تا كۆتایی ساڵی 2014 گه‌یشتۆته 59 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س
كۆمسیاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هۆشداریدا به‌وه‌ی ئاواره‌بوونی مرۆڤ به هۆی جه‌نگ و ناكۆكییه‌كان له‌مساڵه‌دا به‌رزترین پله‌ی تۆماركردووه .
ژماره‌ی ئاواره‌كان تا كۆتایی ساڵی دووهه‌زارو چوارده گه‌یشتۆته په‌نجاو نۆ ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار كه‌س . دیارده‌ی ئاواره‌بوون له سه‌ره‌تای ساڵی دووهه‌زارو یازده خێراییه‌ك به‌خۆوه ده‌بینێت به تایبه‌تی دوای جه‌نگی سوریا .
له سه‌ر ئاستی جیهان له نێوان هه‌ر سه‌دو بیست و دوو كه‌س یه‌كێك یان په‌نابه‌ره یان له ناو وڵاته‌كه‌ی خۆی ئاواره‌یه ، له ساڵی دووهه‌زارو چوارده ته‌نها سه‌دو بیست و شه‌ش هه‌زارو هه‌شت سه‌د كه‌س بۆ وڵاته‌كانی خۆیان گه‌راونه‌ته‌وه .
