چه‌ند ڕۆژى داهاتوو پرۆسه‌ى ئازادكردنه‌وه‌ى موسڵ ده‌ست پێده‌كات
“جه‌میله عوبه‌یدى”، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى موسڵ، بۆ ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه عێراقییه‌كان رایگه‌یاند: چه‌ند ڕۆژى داهاتوو پرۆسه‌ى ئازاد كردنه‌وه‌ى موسڵ ده‌ستپێده‌كات، ئه‌مه‌ش دواى ڕێككه‌وتنى سیاسى له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و حكوومه‌تى عێراق، به‌مه‌به‌ستى سه‌ركه‌وتنى یه‌كجاره‌كى به‌سه‌ر داعشدا، له كاتێكدا بیرۆكه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌یه كه هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسیه گه‌وره‌ى له‌سه‌ر هه‌مووان هه‌یه له‌ناو ببرێت كه ئه‌مه‌ش به یه‌ك ده‌نگى و یه‌ك ده‌ستى لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان حه‌شدى شه‌عبى و حكوومه‌تى عێراق هۆكارێكى گرنگه بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: به‌هۆى ههڵسوركهوتنى خراپى داعشه‌وه، هاووڵاتیانى ناوشارى موسڵ و هۆزه عه‌شایه‌ره‌كان زانیارى ته‌واویان داوه‌ته هێزه ئه‌منییه‌كان تا له‌و ڕێگایه‌وه بنكه‌و باره‌گاكانى داعش وێران بكرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا ئازاد كردنه‌وه‌ى موسڵ ئاسانه له ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى داهاتوو ده‌ست ده‌كرێت به ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى.
باس‌نیوز
