پۆتین: داعش له‌سوپای عێراق به‌هێزتره، ئێستا زۆرترین چه‌كی ئه‌مریكی لایه
هه‌روه‌ها گوتی: ” واشنتۆن پشتیوانی عێراق ده‌كات، چه‌كداری ده‌كات و مه‌شق به سوپاكه‌ی ده‌كات. به‌ڵام داعش به‌دوو هێرش یان به‌سێ هێرش، ده‌ستی به‌سه‌ر زۆرترینی ئه‌و چه‌كانه‌دا گرت كه ئه‌مریكا دابووی به‌سوپای عێراق”.
هه‌روه‌ها گوتی: ” ئێستا داعش له‌سوپای عێراق چهكدارتر و به‌هێزتریشه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش له په‌نای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مریكادا ڕووده‌ده‌ن. هه‌زاران سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌عێراقدان، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی چییه؟ ئه‌نجامه‌كه مه‌رگه‌ساته”.
هاوكات سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌یدا، سه‌رۆككۆماری ڕووسیا گوتی: ” هیچ كه‌س ناتوانێت له پێگه‌ی هێزه‌وه قسه له‌گه‌ڵ ڕووسیادا بكات” هۆشداریشی دا لهههڵایسانهوهی “جه‌نگی سارد” له‌نێوان ڕووسیا وئه‌مریكادا. چونكه ئه‌مریكا تاك لایه‌نه ده‌رچووه له په‌یماننامه‌ی سنورداركردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی سیسته‌می موشه‌كی، ئه‌وه‌ش واده‌كات لایه‌نه‌كانی تریش له‌و په‌یماننامه‌یه ده‌ربچن.
باس‌نیوز
