عەللاوی: هەمانگیمان لەگەڵ هاوپەیمانان نییە
ئەیاد عەللاوی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاندووە، کە هەست بە بوونی پێویستییەکانی سەرکەوتنی سەربازی و سیاسیی عێراقییەکان بەسەر چەکدارانی رێکخراوی داعش، ناکرێ.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی عەرەبییە، ئەیاد عەللاوی جەختی لە پێویستیی هەماهەنگیی هێزە چەکدارییە عێراقییەکان لەگەڵ فڕۆکەکانی هاوپەیمانان کردووەتەوە و پێیوایە کە شەڕەکە بەهۆی کەمیی چەک و نەبوونی هەماهەنگی لەگەڵ سەرکردایەتی هاوپەیمانان وەک پێویست سەرکەوتن بەدەستناهێنێت.
باسنيوز
