دوو لیژنە دەیانەوێ شەرعیەتی تەواو بۆ پەرلەمان بگەڕێننەوە

 دوو لیژنە دەیانەوێ شەرعیەتی تەواو بۆ پەرلەمان بگەڕێننەوە
دوو لیژنە لە بەغدا هەوڵی ئەوە دەدەن کە شەرعیەتی یاسایی بۆ پەرلەمان بگەڕێننەوە لە بابەت پڕۆژەیاساکان، با ئیتر پەرلەمان هێندە کۆت‌وبەندی دادگای فیدراڵ نەبێ.

(د. ئه‌شواق جاف) ئه‌ندامى كورد له‌ فراكسیۆنى پارتیى دیموكراتى كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ‌‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ۆركشۆپەكەکە دیراسەكردنی پلانەكانی داهاتووی لەخۆگرتبوو بۆ گەڕاندنەوەی مافی یاسادانان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەو پێیەی مافێكی دەستوورییە، چونكە دوا بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵ دەسەڵاتی بە ئەنجومەنی نوێنەران داوە یاسا دەربكات و كۆت‌وبەندەكانیش دابنێت."
ئه‌وئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ فراكسیۆنى پارتیى گوتیشى: "سەرەڕای ئەوەی دەبێت ئەنجومەنی نوێنەران پابەندی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵ بێت، بەڵام ئەو دوو لیژنەیە كار بۆ ئەوە دەكەین هەڵوێستی خۆمان لە بەرامبەر دوا بڕیاری دادگای فیدراڵ ڕابگەیێنین، لەگەڵ ئەوەشدا دەركردنی بڕیار بۆ ڕەتكردنەوەی، لەگەڵ پێشنیاركردنی هۆكارە یاساییەكان بۆ ئەو ڕەتكردنەوەیە.
د. ئەشواق ئاماژەی بەوەش كرد، هەندێ‌ كوتلەی سیاسی لەو بڕیارانە دەترسن كە دادگای باڵای فیدراڵ دەیدات و دوای ماوەیەكیش هەمواریان دەكەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دوایین بڕیار كە وای كرد خەڵکی عێراق متمانەی بە ئەنجومەنی نوێنەران نەمێنێت، چونكە ئەنجومەنی نوێنەران دوور كەوتووەتەوە لە دەركردنی یاسا، بەڵكو ئەو بڕگانەی ئەنجومەنی نوێنەران هەمواریان دەكاتەوە، دواتر لە ڕێگەی تانەدان لێیان لە دادگای فیدراڵدا هەڵدەوەشێندرێنەوە.

(جاف) گوتیشى: "یژنەی مافی مرۆڤ و یاسا، هەردووکمان لەسەر چۆنێتی بڕیارێك ڕێك دەكەوین و پێشكەشی دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرلەمانتارانی دەكەین لەبارەی ڕەتكردنەوەی بڕیاری دادگا لەگەڵ شیكردنەوەی تەواوی هۆكار و وردەكارییە یاساییەكان كە دەستووری بوونی ڕەتكردنەوەی بڕیاری دادگا دەسەلمێنێت لە دانیشتنێكی تایبەتی ئەنجومەنی نوێنەراندا."
Top