سوننه پێشوازی له په‌سه‌ندكردنی یاسایی لێبوردنی گشتی ده‌كات
سه‌ركرده له یه‌كێتی هێزی سوننه عێراقی محه‌مه‌د كه‌ربوولی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، په‌سه‌ندكردنی بڕیاری لێبوردنی گشتی بۆ به‌ندكراوه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، هه‌نگاوێكه بۆ ته‌واوكردنی به‌رنامه‌كانی حكوومه‌ت.
كه‌ربوولی له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات، گه‌شبینی ئه‌وان له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه، ئه‌وه‌یه هه‌وڵی به‌یاساییكردنی نه‌درێت، كه ئه‌وش رێككه‌وتنه‌كان ده‌خاته نێو گێژاوی ئاڵۆزییه‌وه بۆیه پێویسته هێزه‌كانی سیاسیش له په‌رله‌مان په‌سه‌ندی بكه‌ن.
سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كێتی هێزی سوننه هۆشداری دا، له‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یاری به هه‌ست و سۆزی عێراقییه‌كان ناكات چونكه ئه‌و ده‌بێته هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی زیاتری ناكۆكییه‌كان له نێوان هێزه‌كانی سیاسی، هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌وه وا ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و گومانه‌ی لا دروست ده‌بێت كه حكوومه‌ت پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كانی سیاسی نه‌بووه.
محه‌مه‌د كه‌ربوولی جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌رپرسیارێتی سه‌رنه‌خستنی رێككه‌وتنی كوتله‌كانی سیاسی له‌سه‌ر ره‌شنووسی پڕۆژه یاساكان ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه بۆی نێرداوه دوێنێ سێشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پڕۆژه یاسایی لێبوردنی گشتی په‌سه‌ندكرد كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و یاسایه حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی پێكهێنراو و پاش په‌سه‌ندكردنیشی، پڕۆژه یاساكه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كرا.
