حەیدەر مولا وهڵامى نورى مالیكى دهداتهوه
مولا روونشیكردەوە، نێوەندەكانی شیعە زۆر بە بیری بەعسی و تەكفیریەكان كاریگەری زۆری كردووەتە سەریان و گوتیشی: “ئێمە لەگەڵ مالیكی هاوڕایان كە ئەوەی ئێستا روودەدات شۆڕشی پێكهاتەی سوننەیە، بەڵام دژی سیاسەت و دەسەڵاتی ستەمكارییە، ئەمەش ئاماژەیەكە بۆ ئەو هەشت ساڵەی پێشوو كە مالیكی لە كاتی سەرۆكایەتی حكوومەت سوننەی پەراوێز خستبوو”.
ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی هێزی یەكێتی سوننە ئاماژەی بەوەشدا: رۆڵەكانی پێكهاتەی سوننە رووبەڕووی ستەم و زوڵم لێكردن بە دوو ئاراستە بوونەتەوە، یەكەمیان ئەوەبوو، لە ساڵانی پێشوو دەسەڵاتێكی پەیڕەودەكرا ئەوانی پەراوێز خستبوو، دووەمیشیا ئەوەیە، كاتێ شەڕی دژی چەكدارانی داعش سەری هەڵدا ئەوان لە هەموو پێداویستی شەڕ و چەك و تەقەمەنی بێبەشبوون، بۆیە شۆڕشی ئێستای سوننە دژی دەسەڵاتی فاشیزمە نەك دژی پێكهاتەكانی دیكە.
باسنيوز
