مه‌ككه‌ین: ره‌وانه‌كردنی راوێژكاری سه‌ربازی بۆ عیراق، چاره‌سه‌رێكی لاوه‌كییه
جۆن مه‌ككه‌ین، سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزارییه سه‌ربازییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا به رۆژنامه‌ی (TheHill)ی راگه‌یاند كه ره‌وانه‌كردنی 450 راوێژكاری سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكارییكردنی هێزه عیراقییه‌كان له جه‌نگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، ته‌نیا چاره‌سه‌رێكی لاوه‌كییه و كێشه‌كه بنبڕ ناكات.
به‌وته‌ی جۆن مه‌ككه‌ین، دووره‌په‌رێزیی ئه‌مریكا له جه‌نگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش وای له عیراقییه‌كان كردووه په‌نا بۆ ئێران ببه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌و رێكخراوه ئه‌مریكاییه‌كانی سه‌ربڕی و ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر واشنتۆن.
مه‌ككه‌ین روونیكرده‌وه: له‌كاتێكدا رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رده‌وام له كرده‌وه دڕنده‌كانی، ره‌وانه‌كردنی ئه‌و 450 راوێژكاره له‌لایه‌ن ئۆباماوه هیچ كاریگه‌ریی نابێت، وتیشی، وادیاره ئۆباما ده‌یه‌وێت له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵ و نیوه‌ی ولایهتهكهیدا خۆی له‌و شه‌ڕه به‌دووربگرێت و كه‌سیش نازانێت له‌و ماوه‌یه‌دا چی رووده‌دات.
خه‌ندان
