موقتەدا سەدر: هەرکەسێک بە پێچەوانی ئامانجی سەرەکی حەشدی شەعبییەوە بجوڵێتەوە ئەوا لەوان نییە

موقتەدا سەدر: هەرکەسێک بە پێچەوانی ئامانجی سەرەکی حەشدی شەعبییەوە بجوڵێتەوە ئەوا لەوان نییە
سەرۆکی رەوتی سەدر ڕایگەیاند، حەشدی شەعبی دەستوەرناداتە کاروباری سیاسی چونگە لەناوبانگی کەم دەکاتەوە.

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە هەندێک کەس خۆیان لەسەر حەشدی شەعبی حساب کردووە و دەستیان لە کاروباری پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق وەرداوە ڕایگەیاند، "حەشدی شەعبی بە هیچ شێوەیەک دەستوەرناداتە کاروباری سیاسییەوە، چونکە لە ئامانجی سەرەکی دووری دەخاتەوە".

ئاماژەی بەوەش کرد، هەرکەسێک بە پێچەوانی ئامانجی سەرەکی حەشدی شەعبییەوە بجوڵێتەوە ئەوا لەوان نییە و ڕەفتار و قسەکانی بەتاڵە، داواشی کرد حکومەتی عێراق مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکات کە بەناوی حەشدی شەعبییەوە هەڵسوکەوت دەکەن.





































ان ار تي
Top