به‌رپرسێكی باڵای عیراق: عه‌بادی و مالیكی جیاوازییان نییه
به‌رپرسێكی باڵای عیراقی كه سه‌رۆكی كوتله‌یه‌كی سیاسی گرنگه له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت وتی: "پێشبینیمان ده‌كرد له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه بارودۆخه‌كه بگۆڕێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ناوبراو له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه‌ی نوری مالیكی كارده‌كات به‌وپێیه‌ی سه‌ركرده‌ی حزبه‌كه‌یه‌تی (حزبی ده‌عوه) و له مه‌سه‌له‌ی متمانه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراقدا گوێ له رێنماییه‌كانی ده‌گرێت".
جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه تائێستا عیراق له حوكمی تاك حزب و یه‌ك گروپ و یه‌ك پێكهاته رزگاری نه‌بووه.
ئه‌و به‌رپرسه كه پێی باش نه‌بوو ناوی بهێنرێت، وتی: "ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كردووه فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاتی داعش و تاكڕه‌وی حزبی ده‌عوه‌یه له بڕیاری ئه‌منی و فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیا شیعه‌كانه له گۆڕه‌پانی عیراق به پشتیوانی ئاشكرای ئێران".
هۆشداریشی دا له‌وه‌ی "ئه‌و میلیشیایانه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر حكومه‌ت و سه‌رۆكه‌كه‌ی به پله‌ی یه‌كه‌م و له‌سه‌ر خودی شیعه و هاوڵاتی عیراق كه به تیرۆر ئابڵوقه دراوه".
وتیشی: "له ئێستادا حزبه شیعییه‌كان له‌نێو خۆیاندا دابه‌شبوون به‌و به‌ڵگه‌یه‌كی تائێستا نه‌یانتوانیوه سه‌رۆكێك بۆ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان دیاری بكه‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "بڕیاری ئه‌منی و سه‌ربازی به‌ده‌ستی یه‌ك لایه‌نه كه حزبی ده‌عوه‌یه، له سه‌رده‌می مالیكی‌دا به‌ناو نووسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌بوو كه مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد و سوونه و كورد تیایدا به‌شدار نه‌بوون، عه‌بادی هات و ئه‌و نووسینگه‌یه‌ی هه‌ڵوه‌شانده و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌سته‌ی ئه‌منی دامه‌زراند كه چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراوی سه‌ر به حزبی ده‌عوه‌ی تێدایه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی و له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا هیچ ئه‌فسه‌رێكی سوننه و كوردی تێدا نییه و ته‌نانه‌ت خالید ئه‌لعوبێدی وه‌زیری به‌رگری و بابه‌كر زێباری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا له بڕیاری ئه‌منی و سه‌ربازیدا به‌شدار نین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه پشتیوانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات كه به‌پێی یاسا دامه‌زراوه‌یه‌كی شه‌رعی نییه، ئه‌مه له‌كاتێكدا سوپای عیراق پشتگوێ خراوه.
سه‌باره‌ت به دۆسێی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی كه فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق كار بۆ به‌دیهێنانی ده‌كات، ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی عیراق وتی: "هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆكی برا فوئاد مه‌عسوم ده‌خوازین و پشتیوانی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌پرسین، له نه‌بوونی متمانه له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كاندا ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی چۆن به‌دیدێت؟ سیاسییه‌كانی شیعه متمانه‌یه‌یان به سوننه نییه، هه‌موو سوننه‌كان به سیاسییه‌كانیشه‌وه، هه‌روه‌ك سیاسییه سوننه‌كان متمانه‌یان به سیاسییه شیعه‌كان له حوكمدا نییه و حكومه‌تیش به‌رده‌وامه له‌سه‌ر په‌راوێزخستنی كورده‌كان و به هاوبه‌شی راسته‌قینه‌یان نازانێت و خۆی له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵیان ده‌دزێته‌وه".
روونیشیكرده‌وه كه "به‌داخه‌وه سیناریۆی رێكه‌وتنی هه‌ولێر كه له 2010دا له‌نێوان كوتله سیاسییه‌كان و مالیكی‌دا كرا و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه حكومه‌تی پێشوو پێكهێنرا، ئه‌مڕۆ دووباره ده‌كرێته‌وه، مالیكی خۆی له رێككه‌وتنه‌كه دزییه‌وه، ئه‌مڕۆش دوای ئه‌وه‌ی كوتله سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه حكومییه رێككه‌وتن كه عه‌بادی داینا، به ئاشكرا هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌ین كه سه‌رۆك وه‌زیران خۆی له حێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌دزێته‌وه به‌تایبه‌ت له دۆسێی یاسای پاسه‌وانی نیشتمانی و لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری و لێبووردنی گشتی و هاوسه‌نگی له دامه‌زراوه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان و وه‌زاره‌ته‌كانی تری ده‌وڵه‌تدا".
ئه‌و به‌رپرسه جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی حكومه‌تدا ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه، راسته سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌لیم جبوری و وه‌زیری به‌رگری و جێگرێكی سه‌رۆك كۆمار و جێگرێكی سه‌رۆك وه‌زیران سوننه‌ن، به‌ڵام ناتوانن ده‌ست له بڕیاری ئه‌منی و سه‌ربازی وه‌ربده‌ن، له‌كاتێكدا هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی سوپایه‌كی گه‌وره به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا كه كورده ناتوانێت تانكێك له شوێنی خۆی بجوڵێنێت".
به‌رپرسه باڵاكه‌ی عیراق داواشیكرد كۆتایی به سیاسه‌تی په‌راوێزخستن و دوورخستنه‌وه بهێنرێت به پێچه‌وانه‌وه عیراق به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت.
خه‌ندان
