فه‌توای تیرۆریستانی داعش بۆ مانگی ره‌مه‌زان
پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستی داعش بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌و رێكخراوه فه‌توای داوه كه له مانگی ره‌مه‌زاندا و له‌ماوه‌ی به‌ڕۆژووبووندا ئافره‌تان بۆیان نییه له ماڵه‌كانیان بچنه ده‌ره‌وه و ئه‌و ئافره‌ته‌ی بیه‌وێت دوای نوێژی ئێواره له ماڵ بچێته‌وه ده‌ره‌وه، پێویسته كه‌سێكی نزیكی كه نێر بێت یاوه‌ری بكات.
هاوكات رێكخراوی تیرۆریستی داعش فه‌توای داوه له ماوه‌ی 10 رۆژی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زاندا سه‌رجه‌م دووكان و بازاڕه‌كانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی دابخرێن.
پێشتر روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ فه‌توایه‌كی تری رێكخراوی تیرۆریستی داعشی له ره‌مه‌زانی رابردوودا بڵاوكرده‌وه كه یه‌كێك له ئه‌میره‌كانی رێكخراوه‌كه له شاری ئه‌لبابی سوریا فه‌توای دابوو به به‌به‌تاڵبوونه‌وه‌ی رۆژووی ئه‌و كه‌سانه‌ی رقیان له رێكخراوه‌كه‌یه.
ئه‌و ئه‌میره وتبووی: "ئه‌و كه‌سه‌ی نوێژ نه‌كات رۆژووه‌كه‌ی قبوڵ نابێت، ئه‌و كه‌سه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی له عیراق و شام خۆش ناویێت، رۆژووه‌كه‌ی قبوڵ نابێت و ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و سیفاتانه‌ی تیادایه با خۆی ماندوو نه‌كات و به‌ڕۆژوو نه‌بێت، چونكه ته‌نها برسێتی و تینوێتییه‌كه‌ی بۆ ده‌مێنێته‌وه".
خه‌ندان
