نوجەیفی داوای هەرێمی سووننە دەکات

نوجەیفی داوای هەرێمی سووننە دەکات
پارێزگاری پێشووی نەینەوا باس لە پێویستیی دروستبوونی هەرێمی سووننە دەکات و پێیوایە ”ئەم پرسە بووەتە رابردوو“.

ئەسیل نوجەیفی، پارێزگاری نەینەوا، کە ماوەیەک پێش ئێستا بە بڕیاری پەرلەمانی عێراق لەسەر کارەکەی لادرا و ئەو رەتیدەکاتەوە پابەندبێ بە بڕیارەکە، لە پەیجی فەرمیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایدەگەیەنێت، کە ”پرسی دروستکردنی هەرێمێک بۆ سووننە بووەتە رابردوو، ئێستا قسە لەسەر شێوە و ناسنامەی ئەو هەرێمە دەکەین“.

ئەسیل نوجەیفی ئاماژە بەوەشدەکات، کە ”قسە و باسەکانی دوای رزگارکردنی ناوچە سوننییەکان، بەشێکن لە پێویستییەکانی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەکە“.

نوجەیفی پێشیوایە، کە دروستکردنی هەرێم، بە مانای ”دابەشکردنی دەسەڵاتەکانە لە وڵاتێکی یەکگرتوو“.






















باسنيوز
Top