سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌گه‌ڵ ئۆباما كۆبووه‌وه
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌لیم جبوری له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رۆڵی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی به‌رزنرخاند له سه‌رۆكایه‌تیكردنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌ی بۆ پشتیوانیكردن له عیراق له شه‌ڕی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له په‌له‌كردن له پڕچه‌ككردنی هۆزه‌كان كراوه بۆ شه‌ڕی دژ به داعش و رۆڵی ئه‌و هۆزانه‌ش به‌هۆی سروشتی ناوچه‌كانیانه‌وه له‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا به گرنگ وه‌سفكراوه جه‌ختیش له‌سه‌ر گرنگی یه‌كخستنی هۆزه چه‌كداره‌كان كراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كان.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا له‌سه‌ر گرنگی زیادكردنی پاڵپشتی ئاسمانی بۆ هێزه عیراقییه‌كان رێككه‌وتوون و جه‌ختیش له‌سه‌ر پێویستی زیادكردنی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان كراوه‌ته‌وه".
هه‌ر به‌پێی به‌یاننامه‌كه، به‌ر له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما، سه‌لیم جبوری و وه‌فدی عیراق، بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر له‌گه‌ڵ جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكادا گفتوگۆیان كردووه.
خه‌ندان
