سەلیم جبوری: بە بیانوی تیرۆر دەستوەردەدرێتە کاروباری ناوخۆی عێراق
سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەیمانگای ئاشتی لە ئەمریکا لە واشنتۆن ئاماژەی بەوە کرد، سیاسەتی دوو جەمسەری هەرێمی لە عێراقدا وڵاتەکەی کردووەتە گۆڕەپانی ململانێکان و وتیشی، پێویستە وڵاتانی نزیک عێراق دەستوەرنەدەنە کاروباری ناوخۆی عێراق.
جبوری وتیشی، زۆرێک لە وڵاتان بە بیانوی "تیرۆرەوە" دەستوەردەدەنە کاروباری ناوخۆی عێراق و داوای لە ئەمریکا و وڵاتانی تری ڕۆژئاوا کرد پەستان بخەنە سەر لایەن و وڵاتانی نزیک عێراق لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، تا لەجیاتی دەستوەردانە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی، پشتگیری بکەن لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی عێراق لەلایەن داعش و پێشڕەویەکانی، بەهۆی گەندەڵی ئابووری، ئیداری و سەربازییەوە بووە لە عێراقدا.
لە کۆتایی قسەکانیدا جبوری وتی، خەڵکی عێراق وڵاتەکەیان دەپارێزن لەدەستی چەکدارانی داعش و پێویستان بە هیچ لایەنێکی دەرەکی نییە.
لهسهر بانگهێشتی حكومهتی ئهمریكا، سهلیم جبورى سهرۆكی پهرلهمانی عیراق گەیشتە واشنتۆن و بڕیاره لهگهڵ جۆ بایدن، جێگرى سهرۆكی ئهمریكا كۆببیتهوه ، هاوکات سەردانەکەی هەفتەیەک دەخایەنێت.
