واشنتن بە شێنەیی چەکەکانی ڕادەستی هێزەکانی و عێراق و پێشمەرگە دەکات
هەڵبەت ئەم دەستپێکردنی پڕۆسەی دانی چەکە بە هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە پاش ئەوە دێ کە، بەغدا خەریک بوو بێهیوا ببێ لە وەدرەنگکەوتنی پێگەیشتنی ئەو چەکانەی کە بەرەوڕوبوونەوەی داعشان لە هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی لە پارەوە داوای کردبوون.
وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا-پێنتاگۆن- دەڵێ، ڕادەستکردنی چەک و پێداویستیی سەربازی بە هێزەکانی عێراق کە لە چاوەڕوانیدا بوو، دوو حەفتە دەبێ دەستی پێ کردووە و، پڕۆسەکەیش بە خێرایی بەڕیوە دەبرێ.
بەرپرسان ئاماژەیشیان داوە بە، پڕۆسەی گوێزتنەوەی چەک کە پێشووتر بە شێوەیەکی چڕ و لە لایەن ناوەندگەلی ئەمەریکاییەوە بەڕێوە براوە.
کۆنەڕاوێژکاری کاروباری عێراق لە ئیدارەی سەرۆکی پێشوو(جۆرج بووش) و سەرۆکەکەی ئێستا(باڕاک ئۆباما) گوتی، عێراقییەکان لە هێواش بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە قەڵس و نیگەران ببوون، بەڵام لە ڕاستیدا سیستەمی ئیدارییەکە لەسەرەخۆیە. وەک ئەو دەڵێ، هەرلەبەر ئەوەیشە کە ئەوان-عێراقییەکان- داوا لە ڕووسیا دەکەن فڕۆکەی شەڕکەریان بداتێ، دیارە کە پاش مانگێکی دیکەیش وەریدەگرن.
یەکەم کاروانی چەک و تەقەمەنییش، بە لیوایەکی هێزەکانی عێراق درا کە خۆی لە چەکی سووک و مووشەک و مووشەکی مۆرتەر و... درا. کۆماندەر (ئیلیسا سمیس)ـیش بە ناوی پێنتاگۆنەوە دەڵێ، چەک و تفاقێکی زۆر بەرەو عێراق بەڕێ خراوە.
گوتیشی، ئەمە کاروانی یەکەمی چەک و تەقەمەنییە کە بۆ هێزەکانی عێراق بەڕێ خراوە، هەڵبەت پشکی هێزەکانی پێشمەرگەیشی تێدایە.
ئاماژەیشی دا کە، یەکەم کامیۆنی چەک و تەقەمەنی کە بۆ عێراق دانراوە، لەو حەفتەیەدا ڕەوانە کرا کە ڕەمادی کەوتە دەست تیرۆریستانی داعشەوە، کە بە گەورەترین شکستی هێزەکانی عێراق دادەنرێت لە ماوەی ساڵێكدا.
(سمیس) گوتیشی، حەفتەی ڕابردوو، چەکی دژەتانکی جۆری –ئەی تی ٤- ڕەوانەی عێراق کراوە.
بەرپرسێکی ئەمەریکاییش کە نەیویستووە ناوی ببرێت ڕایگەیاندووە، هێشتا لە خاڵی سەرەتایی بەئامانجگەیاندنی بەرنامەی سندووقی مەشق و پڕچەککردنی هێزەکانی عێراقداین.
بەرپرسانی ئەمەریکایی ددان بەوەدا دەنێن کە، بەرنامەی پڕچەککردن و مەشقدادان بە هێزەکانی عێراق، کە شیعە لە بەغدا ڕابەرایەتیی دەکات، دانی چەک بە هێزەکانی هۆزە سوننەمەزەبەکان لە بەردەم تاقیکردنەوەنەوەیەکی گەورەدایە و، هەنگاوی بنەڕەتییە بە ئاراستەی ئاشتەوایی لە نێوان پێکهاتەکانی عێراقدا.
