نووسینگه‌ی عه‌بادی هه‌واڵێك ره‌تده‌كاته‌وه
دوێنێ سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یویستووه ناوی بڵاوبكرێته‌وه رایگه‌یاند، وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژ به رێكخراوی تیرۆریستی داعش، مۆڵه‌تی سێ مانگیان به "حه‌یده‌ر عه‌بادی" سه‌رۆك وه‌زیران عیراق داوه، بۆ جێبه‌جێكردنی به ڵێنه‌كانی به‌رامبه‌ر به سووننه‌كان و ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر "عه‌بادی" به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا هاوپه‌یمانان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له كۆنگره‌ی دووه‌می "پاریس" دا به سه‌رۆك وه‌زیرانیان داوه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند: "ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌باره‌ی به‌ڵێنی مه‌رجدار بڵاوكراونه‌ته‌وه ناڕاستن، له كۆنگره‌كه‌ی پاریس بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعشی تیرۆریست هیچ باسێكی له‌و شێوه‌یه نه‌كراوه".
جه‌ختیش ده‌كرێته‌وه، كه رێكه‌وتنی نهێنی له‌نێواندا نییه، سیاسه‌تی حكومه‌تیش به‌و شێوه‌یه نییه كه رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێر بكات، هه‌ر هه‌نگاوێكیش له‌وباره‌یه‌وه بنرێت بۆ گه‌لی عیراقی راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌وه‌ش ده‌خرێته‌ڕوو، كه حكومه‌ت پابه‌نده به به‌رنامه‌ی خۆی كه زۆربه‌ی بڕگه‌كانی جێبه‌جێ كراوه و هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌یه‌كیش له بڕیاره‌كانی به‌شدار ده‌كات له پێناو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش و گه‌یشتن به سه‌قامگیری له‌عیراق.
خه‌ندان
