ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له رۆژئاوای سامه‌ڕا ده‌ستپێكرد
له‌مباره‌یه‌وه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی سامه‌ڕا لیوا عیماد زوهه‌یری رایگه‌یاند، هێزه‌كانی سوپا و پۆلیس كه له ژێر فه‌رمانده‌یی ئه‌ودان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی خۆبه‌خشی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مڕۆ پڕۆسه‌ی سه‌ربازیان بۆ گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی رۆژئاوای سامه‌ڕا ده‌ست پێ كرد.
زوهه‌یری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پڕۆسه‌كه له ناوچه‌ی جزیره ده‌ست پێ كردووه كه رووبه‌رێكی فراوانی هه‌یه تا ناوچه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوای سامه‌ڕاش ده‌گرێته‌وه. پڕۆسه سه‌ربازییه‌كه به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك له كوژرانی 45 پۆلیس له ناوچه‌ی سه‌رسار له رۆژئاوای سامه‌ڕا دێت كه به‌هۆی هێرشێكی خۆكوژی چه‌كدارانی داعشه‌وه كوژران.
