عه‌بادی ژماره‌ی داعشه بیانییەكان ئاشكرا ده‌كات
دوێنێ سێشەممە (2.5.2015) حەیدەر عەبادی، سەرۆکی حکوومەتی عێراق، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی كه پێش کۆبوونەوەی “هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پاریس” ئه‌نجام درابوو، ره‌خنه‌ی توندی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی گرت كه شكستی خواردووه له راگرتنی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی داعش.
كۆنگره‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی جیهادییه‌كان له پاریس، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ستراتیژییه‌كی پێویست بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان، دوێنێ سێشه‌ممه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا،به به‌شداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و نوێنه‌رانی زێده‌تر له بیست وڵات، ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه، عه‌بادی به راشكاوانه و به زمانێكی توند گوتی: “پێم وایه ئه‌وه‌ی ئێسته له عێراق روو ده‌دات، شكسته بۆ هه‌موو جیهان”، سه‌باره‌ت به هاوكارییه‌كانی عێراقیش گوتی: “قسه زۆر كراوه، به‌ڵام كردار كه‌مه”.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێسته ڕێژه‌ی چه‌كدارانی بیانی له‌نێو ڕێكخراوی داعش بۆ 60% زیادی كردووه و ته‌نیا 40% ئه‌و چه‌كدارانه عێراقین، بۆیه رایگه‌یاند: “كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه و پێویسته به زووترین كات چاره بكرێت”. گوتیشی: “پێویسته هۆكاری ئه‌و ژماره زۆره‌ی تیرۆریستان كه له سعوودیه، وڵاتانی كه‌نداو، میسڕ، سووریا، توركیا و ڵاتانی ئه‌وروپاوه دێت، بزانین و چاره‌ی بۆ بدۆزینه‌وه”.
باسنيوز
