25 عیراقی له ئێران گیانیان له‌ده‌ست دا
عه‌مید مه‌سعود جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگاری مازنده‌ران له باكووری ئێران له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی میهرنیوز رایگه‌یاند كه دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ له‌سه‌ر رێگای نێوان تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران و باكووری ئه‌و وڵاته پاسێكی گه‌شتیاری وه‌رگه‌ڕاوه.
عه‌مید مه‌سعود جه‌عفه‌ری وتی: "به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان پاسه‌كه 40 گه‌شتیاری عیراقی تێدابووه و له‌سه‌ر رێگای چالوس له ناوچه‌ی هریجان وه‌ڕگه‌ڕاوه".
وتیشی: "له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌دا 25 گه‌شتیار گیانیان له‌ده‌ست داوه و 15ی تر برینداربوون".
ئاژانسی میهر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پاسه‌كه خۆی كێشاوه به شاخێكدا و به‌هۆیه‌وه كه‌وتووه دۆڵێكه‌وه كه 100 مه‌تر قوڵ بووه.
خه‌ندان –
