عه‌بادی به‌ره‌و پاریس به‌ڕێ ده‌كه‌وێت
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كهپێشوهخت بۆ میدیاكان دزه‌ی كردووه، عه‌بادی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وتارێك پێشكه‌ش ئه‌كات. تیایدا باس له‌وه ده‌كات كه بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ عێراق پێویستی به‌چی هه‌یه.هه‌روه‌ها داوای هاوكاری به‌په‌له له‌وڵاتان ده‌كات. له‌به‌شێكی تری وتارهكهیشیدا داوا له‌وڵاتان ده‌كات هاوكاری 3 ملیۆن ئاواره بكه‌ن كه‌له‌عێراقدا به‌هۆی شه‌ڕ ونائارامییهوه ئاواره بوون.
هه‌روه‌ها له‌وتاره‌كه‌یدا عه‌بادی جه‌خت له‌هاوكاری كردنی به‌په‌له‌ی عێراق ده‌كاته‌وه، له‌ڕووی سه‌ربازی و مه‌شق وپڕ چهككردنهوه. داواش ده‌كات له‌ڕووی هه‌واڵگرییه‌وه هاوكاربن بۆ ڕاوه‌ستاندنی گه‌یشتنی خۆبه‌خشه بیانییه‌كان به‌ڕیزه‌كانی داعش.
24 ده‌وڵه‌ت به‌شدارن
به‌گوته‌ی وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، بڕیاربوو كۆبوونه‌وه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریه‌كه له عه‌بادی و لۆران فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و، جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بێت. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوێنێ له ماتۆڕسكیل كه‌وته خواروه‌و، ئێسكی ڕانی شكا، به‌و هۆیه‌شه‌وه گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له جنێف.ناتوانێت به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ببێت.
“ڕۆمان نه‌داڵ” وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت: ” ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌وه‌یه په‌یامێكی توند بدرێت سه‌باره‌ت به زه‌روره‌تی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی هه‌میشه‌یی بۆ كێشه‌كانی عێراق. چونكه ئه‌وه تاكه ڕێگه‌یه بۆ به‌زاندنی داعش”.
هه‌روه‌ها گوتی: ” به‌ره‌وپێشه‌وه چونه‌كانی دۆخی ئه‌منی عێراق، له‌به‌ر ڕۆشنایی شه‌ڕی دژ به‌داعشدا، ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی بچوككراوه‌ی وه‌زیره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژ به‌داعش ده‌بێت.تیایدا 24 ده‌وڵه‌ت وڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌شدارده‌بن. به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی زیاتر بۆ له‌ناوبردنی داعش”. باسی له‌وه‌شكرد كه‌له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسی بارودۆخی سوریاش ده‌كرێت.
په‌یامێكی توند ده‌درێته حكوومه‌تی عێراق
“لۆران فابیۆس” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌لای خۆیه‌وه گوتی: ” ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پاریس ئه‌وه‌یه په‌یامێكی توند بداته حكوومه‌تی عێراق، سه‌باره‌ت به زه‌روره‌تی به‌شداری پێكردنی زیاتری كورد وشیعه له‌ناوه‌نده‌كانی بڕیار و له‌ناو هێزه ئه‌منییه‌كانیشدا”.
هه‌روه‌ها گوتی: ” ئێمه وه‌ك وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژ به‌داعش هاوكاری كردنی سه‌ربازی عێراقمان به‌ستۆته‌وه به‌وه‌ی عێراق به‌ڵێن بدات ئه‌وه بێنێته كایه‌وه كه ئێمه ناومان ناوه سیاسه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو تایفه‌كان. ده‌بێ باشتر ڕێز له‌و به‌ڵێن و گرێبه‌سته بگیرێت”.
له‌لای خۆیه‌وه “واسیق هاشمی” سه‌رۆكی گرووپی عێراقی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی گوتی: ” كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخان ده‌كرێت بۆ تاوتوێ كردنی چه‌ندین كێشه ودۆسیه. عێراق بڕیاری وابوو له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداری نه‌كات، چونكه مه‌رجی خۆی هه‌بوو له‌و باره‌یه‌وه. به‌ڵام ئاڵوگۆڕی تازه دروست بوون كه وایكرد دۆسیه‌كان به‌رزبكاته‌وه بۆ لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری كۆبوونه‌وه‌كه، لیژنه‌ی ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ش په‌سه‌ندی كردن و بڕیاری به‌شداری كردنی عێراقی لێكهوتهوه”.
باسنيوز
