هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 11 كه‌سی سه‌ربه‌یه‌ك خێزانیان كوشت
سایتی روسیا توده‌ی له‌زاری چه‌ند شایه‌تحاڵێك بڵاویكرده‌وه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی ناوچه‌یه‌كی خۆرهه‌ڵاتی موسڵیان كردووه و به‌هۆی هه‌ڵه‌كردن له پێكانی ئامانجه‌كه‌یان، 11 هاوڵاتیی سه‌ربه یه‌ك خێزان كوژراون كه چواریان ژن و دووانیان منداڵن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌مارۆی سه‌ر 170 سه‌ربازی گیرخواردووی ناو دامه‌زراوه‌یه‌كی كیمیاییان له پارێزگای ئه‌نبار شكاند و له ده‌ست رێكخراوی تیرۆرستیی داعش رزگاریان كردن، داعش چه‌ندین جار هێرشی كردبووه سه‌ری ئه‌و سه‌ربازانه، به‌ڵام سه‌ربازه‌كان به‌رگریی ته‌واویان له‌خۆیان كردبوو تا ئه‌وكاته‌ی هاوكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیان پێگه‌یشتبوو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌و سه‌ربازانه ماوه‌ی سێ مانگه له به‌رگریی به‌رده‌وامدان و جگه له (جۆ) هیچی دیكه‌یان لانه‌بووه بۆ خواردن و توانیویانه به‌رپرچی سه‌رجه‌م هێرشه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستیی داعش بده‌نه‌وه.
هه‌ر له ئه‌نبار و له ناوچه‌ی قائیم-ی سه‌ر سنوور، 20 چه‌كداری رێكخراوی تیرۆرستیی داعش له بۆردومانێكی فڕۆكه جهنگیهكاندا كوژران كه له سوریاوه به‌نیازه په‌ڕینه‌وه بوون بۆ عیراق و له‌نێویاندا چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و رێكخراوه‌ی تێدایه.
له پارێزگای سه‌لاحه‌دینیش، به‌هۆی شه‌ڕوپێكدادانی هێزه ئه‌منییه‌كان و چه‌كدارانی داعش له نزیك كێڵگه نه‌وتی عه‌لاس له خۆرهه‌ڵاتی تكریت، حه‌وت چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه كوژران كه یه‌كێكیان ئه‌میرێك بووه.
له پارێزگای دیاله‌ش، لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجومه‌نی ئه‌و پارێزگایه له‌زاری سادق حسێنی، سه‌رۆكی ئه‌نجمه‌ن بڵاویكرده‌وه كه له چه‌ند مانگی داهاتوودا، 70 منداڵ كه خزم و كه‌سی سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی تیرۆرستیی داعشن، په‌یوه‌ندییان به‌و رێكخراوه كردووه و هه‌ندێكیشیان له‌سه‌ر چۆنێتی كاری خۆكوژی و خۆته‌قاندنه‌وه مه‌شق و راهێنانیان پێكراوه.
خەندان
