وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر داواى گه‌رانه‌وه‌ى هاشمى و عیساوى ده‌كات
ڕۆژنامه‌ى “الاخبار”ى لوبنانى ئاماژه به‌وه ده‌كات، “خالید عه‌تیه” وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر له‌سه‌ردانى ئه‌مڕۆیى(30/5/2015)بۆ عێراق، داواى له سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆككۆمارى عێراق و وه‌زیره ده‌ره‌وه كردووه، كه كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاشته‌واى نیشتیمانى له عێراق جێبه‌جێ بكرێت، بۆئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێت ڕێگا بههاتنهوهى سه‌ركرده‌كانى سوننه بدرێت، بگه‌ڕێنه‌وه وڵات، به‌تایبه‌تى “تاریق هاشمى” و “ڕافیع عیساوى” چونكه پێیان وایه ئێستاى عێراق پێویستى به هه‌موو سه‌ركرده‌كان هه‌یه، به‌تایبه‌تى لایه‌نى سوننه كه خۆیان به مه‌غدور ده‌زانن ده‌بێت حكوومه‌تى عێراق ده‌رفه‌تى باش بۆ هه‌موو لایه‌ك بڕه‌خسێنێت.
تاریق هاشمى، جێگرى سه‌رۆككۆمارى عێراق، به‌تۆمه‌تى تیرۆر و رافیع عیساوى، وه‌زیرى دارایى عێراق، به‌تۆمه‌تى هاندانى خه‌ڵك له‌لایه‌ن نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق له عێراق دوورخرانه‌وه.
باسنيوز
