پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای پاسپۆرت دەدات

 پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای پاسپۆرت دەدات
ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٥ پەرلەمانی عێراق دەنگ لە سەر پرۆژە یاسای پاسپۆڕت دەدات.

پێشتر ئەمین بەکر، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە گرنگی ئەو یاسایە گوتی: لەو پرۆژەیاسا نوێیەی پاسپۆرتی عێراق ئاماژە بەوەکراوە، کە پێویست ناکات چیدیکە ئەو ھاونیشتمانیانەی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق کە پاسپۆرتیان ونکردووە، سەردانی بەغدا بکەن و لە دادگاکانی بەغدا داوا بەرزبکەنەوە بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرت، بەڵکو لە پارێزگاکانی خۆیان دەتوانن دووبارە ئەو داوایە بەرزبکەنەوە.

یاسای پاسپۆرت لە ٢٢ مادە پێکھاتووە و بڕیارە لە بڕگەی پێنجەمی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بخرێتە دەنگدانەوە.












رووداو
Top