له ئه‌نبار به هۆى چه‌ند هێرشێكى خۆكوژیى تیرۆریستانى داعش 17 سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا
له‌و باره‌وه سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كانى عێراق بڵاویانكردۆته‌وه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سێ تیرۆریستى خوكوژى داعش به سێ ئۆتۆمبێله‌وه هێرشیان كرده سه‌ر فه‌رمانده‌یى فیڕقه‌ى یه‌كى سوپاى عێراق به دوورى پێنج كیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتى شارۆچكه‌ى فه‌لوجه.
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه كه به هۆى ته‌قینه‌وه خۆكوژیهكانهوه حه‌ڤده سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون. هاوكات سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه‌ش كردووه كه داعش هێرشێكى به‌رفراوانى له قه‌زاى گه‌رمه به دوورى په‌نجا كیلۆمه‌تر له ڕۆژئاواى شارى به‌غدا ئه‌نجامداوه.
